ئهندامێکى فراكسیۆنى یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمی، ڕایگەیاند، "شەقامی کوردى بە حوکمی کازمی رازییە"
بڵێسە جەبار فەرمان، ئهندامى فراكسیۆنى یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان،دهڵێت "ئەو سەردانە وەکو ئامادەکارییەکە بۆ هەڵبژاردن و کازمی دەیەوێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو ژمارەیەکی زۆر کورسی بەدەستبهێنێت و خاوەن قورسایی خۆی بێت لە پەرلەمان، پەیامی یەکەمی (کازمی) بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەیه کە وا دەیەوێت هەموو عێراق کۆنترۆڵ بکات. بێگومان شەقامی کوردی ئەوەی پێخۆشە، شەقامی کوردی ئەوەندە لە حکومەتی خۆمان بێزار و ناڕازییە، بە حوکمی کازمی رازییە".
ئەوەشی خستەڕوو، " ئێستا لە کوردستان(خەڵک برسییە)و زۆر ناڕازین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە شاندەکانی هەرێمی کوردستان و پێگەی هەولێر لە بەرامبەر عێراق لە گفتوگۆکاندا لاوازە".
No comments:
Post a Comment