پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا دەستنیشانکراون ٢٦ تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، ٧٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٠٨ لە هەولێر، ٢٦٥ لە دهۆک، ١٠٥ لە سلێمانی، ٢٧ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٨٨ لە ڕاپەڕین، ٣٠٦ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٩٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١٨٧ لە هەولێر، ٣٥ لە سلێمانی، ٢٨ لە گەرمیان، ١٩ لە هەڵەبجە، ٢١١ لە دهۆک، ١٥ لە ڕاپەڕین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی، چوار لە هەولێر، ١٣ لە دهۆک، یەک لە ڕاپەڕین.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٨ هەزار و و ٦٦١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٤ هەزار و ٥٢٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٤١٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق