پرس میدیا
''پەروێز پەرستویی''
بیرم دێت 8 ساڵ ته‌مه‌نم بوو ڕۆژێکیان له‌لایه‌ن قوتابخانه‌وه بردیانین بۆ کارگه‌ی دروست کردنی پسکیت. ئێمه‌یان ڕیز کرد و بردیانینه ناو کارگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌تی دروست کردنی پسکیت ببینین.
کاتێک گه‌یشتینه ئه‌و به‌شه‌ی که جیهازه‌که پسکیتی ده‌دایه ده‌ره‌وه ، هه‌ندێک له منداڵه‌کان له ڕیزه‌که چونه ده‌ره‌وه و چه‌ند پسکیتێکیان له‌وانه هه‌ڵگرت که جیهازه‌که ده‌یدایه‌وه ده‌ره‌وه و خواردیان ،
من له‌سه‌ر حسابی ئه‌و تهربێتهی که کرابوم ده‌مزانی ئه‌وان کارێکی هه‌ڵه ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه له ڕیزه‌که‌دا مامه‌وه به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌وان پسکیتیان خواردبو و منیش که یاساکانم په‌یڕه‌و کردبو به بێ پسکیت مامەوە.
ئێستا په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نمه، ئه‌و ڕۆژه تێپه‌ڕی به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و ڕۆژه چه‌ندین جار له ژیانمدا دوو باره بوه‌ته‌وه،له زۆر شوێندا هه‌وڵم داوه که مرۆڤ بم و هه‌ندێک شت له‌به‌ر چاو بگرم.
به‌ڵام له کۆتاییدا من هیچم نیه،وه ئه‌وانه‌ی که بۆ گه‌یشتن به ئامانجیان زۆر شت ده‌نێنه ژێر پێیان، چێژ له پسکیته‌کانی ده‌ستیان وه‌رده‌گرن !
هه‌ر له‌و کاته‌وه تا ئێستا پرسیاری هه‌ره گه‌وره‌ی ژیانم ئه‌وه بووه : ئایا باش بون و باش مانه‌وه گرینگتره یان گه‌یشتن به پسکیته‌کانی ژیان؟!
ئه‌ویش بۆ خه‌ڵکێک که تۆ له‌سه‌ر حسابی پسکیته‌کانی ده‌ستت هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن !
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق