"کۆڵبەرێکی کورد بە دەستگیرکراوی لەلایەن پاسدارانەوە کوژراوە" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"کۆڵبەرێکی کورد بە دەستگیرکراوی لەلایەن پاسدارانەوە کوژراوە"

"کۆڵبەرێکی کورد بە دەستگیرکراوی لەلایەن پاسدارانەوە کوژراوە"

پرس میدیا
رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری شنۆ بە بریندارکراوی دەکەوێتە دەست سوپای پاسداران و دواتر بە تەقەی راستەوخۆ دەیکوژن.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنورەکانی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی سەلاحەدین عیسازادە کردوە و بە سەختی برینداریان کردووە.

رێکخراوەکە بڵاویکردووەتەوە "هێزەچەکدارەکان دوای بریندارکردنی ئەو کۆڵبەرە، دەستبەسەریان کردوە و ئەشکەنجەیان داوە و لە کۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتویانە".

سەڵاحەدین عیسازادە تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی گوندی شێوەسماک سەربە شاری شنۆ بووە کە دوای کوژرانی تەرمەکەیان گواستوەتەوە بۆ پەیمانگی پزیشکی دادوەری شاری نەغەدە.

هەنگاو باسی لەوەشکردوە، ناوەندە ئەمنیەکان بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ئەو هەواڵە تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەی کردوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی یەکشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی "بارزان" لە سنوری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران قاچی بەسەختی پێکراوە و رەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە کراوە.

هەروەها، رۆژی شەممەش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی قوڵقوڵە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی فاتیح مەحمودی تەمەن 34 ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی نەوسود بەهۆی بەربونەوە لە هەڵدێرێکەوە بەسەختی بریندار بوە، ناوبراو لە کاتی هەڵاتن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەربوەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©