پرس میدیا
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیای رووسیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، نووسه‌ری رووس، سێرگی كۆمكۆڤ؛ پوتین'ی كاندید كردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١.
وته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ له مباره‌یه‌وه به میدیاكارانی راگه‌یاندووه: "له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كانه‌وه رێبازێك هه‌یه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه بده‌ن باشه، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه، وتنی شتێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه سه‌خته".
له ٩ی ئه‌یلوولدا راگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١.
هه‌روه‌ها زاندراوه كه لە ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئالێكسی ناڤالنی'یش كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق