ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و حەلبوسی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و حەلبوسی

ناوەڕۆکی کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و حەلبوسی

پرس میدیا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر گفتوگۆیان لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵاتکردوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە لە هەولێر چاوی كەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی كۆی بارودۆخ و دوا پێشهاتە سیاسیەكانی وڵات كرا.

هەروەها گفتوگۆش كراوە سەبارەت بە سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و دەستەبەركردنی تەواوی پێداویستیەكانی هەڵبژاردنێكی ئازاد كە گوزارشت لەئیرادەی هاوڵاتیان بكات. 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، هەر لەدیدارەكەدا تاوتوێی پرسی فرەبازنەیی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، لەگەڵ چەند یاسایەكی پێویست بۆ قۆناغی داهاتوو، لەنێویاندا هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©