وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دیارییکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دیارییکرا

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دیارییکرا

 پرس میدیا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بە پرس میدیای رایگەیاند سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەەکە لە ئێستادا حکوومەتی هەرێم دڵنیا بووەتە عێراق پابەند دەبێت بە رەوانەکردنی ٣٢٠ ملیار دیناری مووچە خۆرانی هەرێم بۆیە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی وت، خشتەی دابەشکردنەکە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت و مووچە خۆرانی وەزارەتی تەندروستیی یەکەم وەزارەت دەبن کە مووچەکانیان وەردەگرن.

لەبارەی بڕینی لەسەدا ٢١ی مووچەوە، سەرچاوەکە وتی بەشی لەسەدا ٢١ لەسەر لیستی مووچە لابراوە بەڵام نازانرێت ئامانج لە لابردنی چییە.

هاوکات ئەمڕۆ جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی وت، بەپێی داهاتی بەردەست لێبڕین لە مووچەدا دەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©