لەم دواییەدا چین برێکی زۆر لە نەوتی خاوی لە ئەمریکا کریوە کە دەکرێت ئەو هەوڵانەی ئەم دوواییەی چین بۆ بەدەستهێنانی هەندێک لە پشکی ووزە بێت کە ساڵی رابردوو لەگەڵ واشنتن دا لەسەری رێککەوتبوون یاخود بۆ سوود بینین بێت لەو کاتەی کە نرخی نەوت زۆر هەرزانە. بەڵام زیادەرۆیی کردن لە کرینی نەوت دا بەرەو کۆتایی دەچێت.
بەپێی سەرچاوەی ئاژانسی رۆیتەرز و کۆمپانیای کەناری ،تەنها لەم مانگەدا چین دەتوانێت بری ٨٦٧٠٠٠ بۆ ٩٠٠٠٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هاوردەبکات بەڵام دواتر هاوردەکردنی نەوت بەشێوەیەکی گەورە دادەبەزێت.
ئەو باشبوونەوەی نرخی نەوتەی لە ماوەی پێشوودا دروستبوو بەهۆی کرینی برێکی زۆر نەوت دێت لەلایەن چین ەوە کە خواستی دروستکردبوو لەسەر نەوت. بەڵام چین بەتەنها ناتوانێت خواست دروست بکات لەبەرئەوە دەبێت لە وڵاتانی ئاسیاش هەوڵبدرێت بۆ باشترکردنی نرخی نەوت و زیادکردنی خواست.
لەئێستادا جگە لە رێکخراوی ئۆپیک چەند وڵاتێک ئاگاداری دەرکەوتنی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن کەلەچەند وڵاتێکی ئەوروپادا دەبینرێت و ئەمەش باشبوونی خواست لەسەر نەوت دوادەخات و کاریگەری دەکاتەسەر هاوردەکردنی نەوت لەلایەن چین ەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق