پرس میدیا
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هەڵپەساردنی گەشتەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئاسمانیی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ ئێران هەڵپەسارد.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقیە گەشتە ئاسمانییەکان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەف بۆ ئێران ئەنجام دەدات.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە "بڕیاردراوە بە هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای هێلی ئاسمانی عێراقییە بۆ ئێران بە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتن لە رێککەوتی ٢٥ی ئەیلوولەوە تاوەکو ٩ی تشرینی یەکەمی داهاتوو".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە روو کە ئەم بڕیارە لەسەر داوای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران دراوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە بڕیارەکە سەرجەم گەشتە راستەوخۆکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران دەگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناوچەکانی ئێران تۆمارکران.
دوای نزیکەی شەش مانگ لە وەستانی، ناوەڕاستی مانگی ئابی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستی پێکردەوە.
تاوەکو ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەدا گەیشتووەتە ٤٣٦ هەزار و ٣١٩ کەس لەنێویاندا ٢٥ هەزار و ١٥یان گیانیان لەدەستداوە و ٣٦٧ هەزار و ٨٢٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە و چارەسەری پزیشکی، چاکبوونەتەوە.
لە ١٩ی شوباتی رابردوو، ئێران یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شای قوم باکووری وڵاتەکەی راگەیاند.
No comments:
Post a comment