پرس میدیا
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی خاركۆڤ-ی ئۆكراینا، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فریاكه‌وتنی ئۆكراینا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-26ی سوپای ئۆكراینا، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی خاركۆڤ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ٢٨ كه‌س له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، ٢٢یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووانیان برینداربوون و گه‌ڕان به‌دوای چواری دیكه‌یاندا به‌رده‌وامه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی، سبه‌ینێ سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق