ئێران پێشنیاری رووسیای بۆ دانووستانی راستەوخۆی تاران-واشنتۆن رەتکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران پێشنیاری رووسیای بۆ دانووستانی راستەوخۆی تاران-واشنتۆن رەتکردەوە

ئێران پێشنیاری رووسیای بۆ دانووستانی راستەوخۆی تاران-واشنتۆن رەتکردەوە



پرس میدیا
مەحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانپێشنیاری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-ی رەتکردەوە بۆ دانووستانی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکادا.

واعزی باسی لەوە کرد کە رووسیاش وەک وڵاتانی دیکە هەوڵی خستووەتەگەڕ بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان ئەمریکا و ئێران و، وتی: ''پلانمان نییە دانووستان لەگەڵ ئەمریکییەکان بکەین و بەشێوەیەکی زۆر روون هەڵوێستمان لەو بارەیەوە بەیان کردووە''.

واعزی وتیشی: ''ئەمریکییەکان دەتوانن تەنیا بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە وەک لایەنێکی رێککەوتنەکە دانووستان بکەن. بەدەرلەوە هەموو جۆرە هەوڵێکی دیکە بێ ئەنجام دەبێت''.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لاڤرۆڤ، رۆژی سێ شەممە، لە وتارێکیدا بۆ خوێندکارانی پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دەوڵەتی مۆسکۆ، باسی لەوە کرد کە ئەگەر هەردوولا پەسەندی بکەن ئامادەین پشتیوانی بکەین لە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا و، وتی: ''باوەڕمان وایە کە راستەوخۆ خستنەڕووی ناکۆکی و کێشەکان و وەرگرتنی وەڵام بەراستەوخۆیی لە هەموو شتێک باشترە''.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©