پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند هێمای گلدانەوە (حجز)ی سەر تاکسیەکانی بانکی کوردستان هەڵگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئەو خاوەن تاکسیانەی کە تایبەتن بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی و پێشتر فرۆشراون بە هاوڵاتیان و هێمای گلدانەوەیان لە سەربووە، لە ئێستادا کار بەو هێما گلدانەوە (حجز)ە ناکرێت.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە سەرجەم هێمای گلدانەوەکان هەڵوەشێنراونەتەوە و لەمەودوا کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی بەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق