وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



پرس میدیا
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کرودستان رەتدەکاتەوە، دەشڵێت، "ئه‌م جۆره‌ پڕوپاگه‌ندانه‌ بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن."

ئاماژەی بەوەشکردوە، ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕو، راستتر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به‌ واتای ئه‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ بدات، به ‌وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئەوه‌ش له‌پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێتی زیاتر له‌ كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراقدا.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان باسی لەوەشکردوە، دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌ ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌وت و غاز.

پێشتر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی ئێس پى گڵۆباڵ پلاتسى راگەیاندبوو، هەرێمی كوردستان شكستی بە عێراق هێنا لە پابەند بوون بە رێككەوتنی ئۆپێكەوە، بەهۆى بەرهەمهێنانى نەوتى زیادەوە.

راشیگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٥٠ بۆ ٤٧٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەڵام ئەو بڕە دیارنییە کە بە رێگەی قاچاخ دەفرۆشرێت، چونکە لە هەندێ کێڵگەی نەوت دزەپێکردنی نەوت هەیە، کە بە تانکەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و نازانرێت بڕەکەی چەندە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©