ریفراندۆم تاپۆی دەستی کوردە یان بەڵای سەری؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ریفراندۆم تاپۆی دەستی کوردە یان بەڵای سەری؟

ریفراندۆم تاپۆی دەستی کوردە یان بەڵای سەری؟

پرس میدیا- تایبەت 

سێ ساڵ لەمەوبەر لەوپەڕی پەرتەوازەیی گەلی کوردی باشووردا ریفراندۆم بەسەرکردایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و پشتیوانی چەند هێزێکی سیاسی ئەنجام درا. 

بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم هێزە سیاسییەکانی بەسەر چەند بۆچوونێکدا دابەشکرد، بەشێکیان بوونە پشتگیری کارێکی سەرسەخت و بەشێکی تریشیان پێیان وابووبارودۆخی ھەرێم لەئێستادا بۆئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەبار نیە،بەشێکیی دیکەش بێدەنگیان ھەڵبژاردوو بڕیارەکەیان دایەدەستی لایەنگرانیان. 

ئەمە لەکاتێک دا بوو وڵاتانی زلهێزی جیهان چەندین جار نوێنەرانی خۆیان ناردە لای مەسعود بارزانی و داوایان کرد ڕیفراندۆم دوابخات بەڵام رازی نەبووە، زلهێزانی جیهان هۆشداری ئەوەیان دا لە هەر کاردانەوەیەکدا ئەوان پشتیوانی گەلی کورد ناکەن. 

سێ ساڵ بەسەر ئەمجامدانی ،ڕیفراندۆم دا تێپەڕ دەبێت پرس میدیا گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی سیاسی و ئەکادیمی و یاسای دەکات و دەپرسێت .کەئایە ڕیفراندۆم بووەتە تاپۆیەک و چوبێتە گیرفانی کوردەوەو،ھەرکات مەبەستی بوو بەکاری بێنێت .یان بوویە داوێک و خەڵکی کوردستانی ھێندەی تر،کردەقوربانی. 

عەلی ئۆرەماری-چاودێری سیاسی:" 

ئەنجامدانی ڕیفراندوم بو سەربەخوی کوردستان تەنها بو بێدەنگ کردنی هێزە سیاسیەکان و تێکەلکردنی هەمو کاغەزەکان بووە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و دەرەوەش، لە ئەنجامیش هەمو هێزە کوردستانیەکان بەناچاریەوە کەوتنە ژێر باری ئەنجامدانی ریفراندومی سەربەخوی کوردستان، هەموانیش لەو باوەرەر بون کە ئەنجامدانی ریفراندوم کوردستان توشی کێشەی گەورە دەکات. 

بەتایبەتیش دوای نامەی تیلەرسون نوینەری ئەمریکا و داوای پاشخستنی ڕیفراندوم کردبوو، لەبەرامبەریش هەندێک پێشنیاری ئەرێنی بەسەرۆکی هەرێم درابوو، بەلام ئەوها دیاربوو کە تێکهەڵکردنی کاغەزەکان بەرێگای ڕیفراندوم تێکەل دەکرێ و هەمو هێزە کوردستانیەکانیش ناچارن بەرگری لە هەرێم و ئەنجامەکانی ڕیفراندوم بەکەن. 

هەر لەبەر ئەوەش بوو ئەنجامدانی رێفراندوم بەتەنها خەونی کورد بو دەولەت بو چەند سالێکی تر دواخست، بەلێ لەهەمان کات شانزەی ئوکتوبەریش بەسەرداهات و زیاتر لە پەنجاویەکی خاکی هەرێم لەدەست چوو، بویە بەداخەوە نەک تەنها ڕیفراندوم نەبو تاپویەک لە دەست ڕایەدارەکانی هەرێمدا، بەلام بەداخەوە ئەو کاردانەوەی بە هوکاری ریفراندوم بەسەر گەلی باشوردا هاتی، قورسە جارێکی تر کورد بیر لە دەولەتبون بکات، ئەگەر ژینگەی سیاسی و زهنیەتی کورد بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەل قوربانیەکانی تەڤگەری رزگاری کوردیدا بکەت، کو لەنێوان بەرژەوەندی گەل و بەرژەوەندی تاک و حزبەکاندا، گەل بکرێتە قوربانی و بەرژەوەندی خویان ب پارێزن، بویە ئەنجامدانی رێفراندوم گەڕانەوەیەک بوو کەچەندین ،ساڵی تر کوردی لەخەونی دروستکردنی دەوڵەت بێبەش کرد. 

عەبدوستار پاشا - شارەزای ئامارو پسپۆڕی یاسای کارگیڕی:" 

بەرلەوەڵامی ڕاستەوخۆی بەڕێزتان دەبێ بگەڕێینەوە ،سەرئەسڵی بابەتەکەو بزانین :مافی چارەنووس مافێکی ڕەوایە ،گەلان ئەومافەیان پێ ڕەوابینراوەو چۆن. 

ئەم مافە(چارەنووس)لەسەروبەندی جەنگی جیھانی یەکەمەوە ھەردوو بلۆکی سەرمایەداری و سۆشیالیستی دانیان پێداناوە وچەسپاندوویانە.سەرەتای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٧ی ڕوسیا ئەومافەی ڕەوابینیوە بۆگشت گەلان. 

سەرەتا دەڵێین کەتاپۆی زەوی یاخود موڵک ،ئەوبەڵگەنامەیەیە کەمافی ئەوەت پێدەبەخشێت ،کەتۆسوود لەوموڵکەت وەربگری،بەوشێوەیەی کەدەتەوێت جانیشتە جێ،یان بەکرێدان ،کڕین و فرۆشتن ھتد. 

جابەڕاستی ئەوتاپۆیەش لەگیرفاندا بێ (گیرفانی کێ )ئەو موڵکە حیجزی خراوەتەسەروو ھیچ کەڵک و سوودێک لەو موڵکە.نابینرێت تائەو حیجزە ھەڵنەگیرێت.کەئەویش چووە ڕیزی ڕێکەوتن نامەی سیڤەر ی سەدەیەک بەرلەئێستاوە 

سەبارەت بەوەی کەتەڵەو داوە یان نە. 

دەبێت بزانین کە مەسەلەی مافی چارەنووس بۆگەلان بەری ڕەنجی دەیان ساڵەی گەلانەو داری داری خەبات و تێکۆشانیش بۆئەوەی بێتە بەر دەبێت زەمینە سازی باشی بۆبکرێت .وەڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لەوەرزی خۆیدا نەبوو ،باروو دۆخی نێو خۆی و نێودەوڵەتیش گونجاو نەبوو خوێندنەوەی باش و دروستی بۆ نەکرابوو گوێنەدرایە وڵاتانی زل ھێز وەک ،ئەمریکاو ،فەرەنسا،ھی دۆست نزیکی ناوچەکە وەک (سعودیە) چ جای کەسانی دڵسۆزوو بانگەوازی نێو خۆی بەتایبەت ناو چە دابڕێنراوەکانی وەک کەرکوک بۆیە گەرتەڵەش بێت ئەوا خۆمان بەدەستی خۆمان خستۆتە تەڵەکەوە.چوونکە ھەموو شتەکان کات و وادەی خۆی ھەیە ناشێ ڕەچاوی نەکەین 



زەید شێخانی -ئەندامی ئەنجوومەنی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان 

بەڕای من ڕیفراندۆم زۆر پێویست بوو بۆگەلی کوردو مافی دەوڵەت بوون بۆگەلی کورد پێویست بوو حەکێکی مەشروعی خۆمانە چوونکە گەورەترین میلەت کەتائێستا دەوڵەتی نیە.بەڵام کاتی ڕیفراندۆم کاتەکەی کات نەبوو چونکە ئێمە لەزۆر وڵاتانەوە پێیان ڕاگەیاندبووین کەکاتەکەتان نەگونجاوە،بەڵام کارتەکەمان کەکارتێکی بەھێز بوو سوتا ئێمە لەباشوور سەدا ٪٨٠مافەکانمان بەدەست ھێنابوو بەڵام کارتەکەمان سوتێنرا وئێستا ،ئەوکارتە ھیچی نەماوە و سوتاوە. 



أنور أبوبكر كريم جاف 

پڕۆفیسۆری یاریدەر لە کۆلێجی یاسا/ زانکۆی سلیمانی . 

ئایا پرسی ڕیفراندۆم ئێستا لەگیرفانی کورداوەک تاپۆی ڕەش وایە، یاخود داوێک بوو بۆکورد دانرابو؟! 



ئەگەرچی لەدەستوری عێراقدا وشەی "گشت پرسی یا ڕیفراندۆم -الاستفتاء" لەمادەی ١١٩دا بۆ پرسی بەھەرێمکردنی پارێزگایەک یاپتر لە پارێزگایەکی عێراقداھاتووە، چونکەزۆربەی گەلەکەی لەساڵی ٢٠٠٥ وە بەشێوازێکی دیمکراسیانە دەنگیان پێداوە، کەچی لای ئێمەوعێراقییەکانیش تائێستا بووتەوشەیەکی نامۆو دزێوو بوغزێنراو لەبەرئەوەی گشتپرسی ، ڕیفراندۆم جۆرێک لەبڕیاری دیمکراسیەت و چارەنوس سازی بەشێک لەگەلی عێراقی ستەم دیدەی تێدایە!. 

ئەگەربەموجەڕەدی و بەشێوەی ئەکادیمی و بێلایەنانە بۆئەو پرسیارەووەڵامەکەی بچین دەتوانین بڵێێن: ھەموکوردێکی مەردو دڵسۆزبەنیشتمان وگەلەکەی پرۆسەی ڕیفراندۆمی زۆر پێباش بووە، ھەرئەوەش بوو ڕێژەیەکی زۆری بەرچاو دەنگی بۆسەربەخۆیی داوبوو، بەدەر لەویست وخواستی داواکارانی ئەوڕیفراندۆمە! 



بەڵام بەڕچاوکردنی چۆنیەتی و کاتی ئەوڕیفراندۆمە کەڕەخنەی لێدەگیرێ، لەبەرئەوەی ناحەزو دوژمنانی کورد لەگەڵ فاکتەری دەرەکی کلکیان تێکئاڵاندبوو بۆئەوەی ڕیفرندۆمە بکەن بەپاساو بۆ لەناوبردن و لەباربردنی ئەم قەوارە کوردییە کەئێستا لەکوردستانی عێراقداھەیە! 



بەڵێ : لەم ڕووەوە ڕیفراندۆم زۆر خراپ بوو، چونکە زۆر خراپ شکایەوە، لێکەوتەکەشی ئەوەبو نیوەی کوردستانی ڕزگار چووەوە ژێرحوکمی پۆستاڵی ڕەشەوە ! ھاوشێوەی کاتەلۆنیای ئیسپانیا کەئەوانیش وەکو گەلی کورد پترلە پێنج ملوێن کەس و لە ساڵی ١٩٧٥ وە، داوای سەربەخۆیی دەکەن لەوھەرێمەدا گشتپرسیان ئەنجامداو بەردەوامیشن، دیسانەوە دوای نیو سەدە لە ١٠/١ /٢٠١٧ داوەک چۆن گەلی کورد لە ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٧ داڕیفراندۆمی کرد، ئێستاش لەوڵاتە وەک جەژنێکی میللی و نەتەوەیی ساڵانە یادی ئەوساڵە دەکەنەوە . کەواتە: ڕیفراندۆم شتێکی نامۆ نییە بەڵکوپرۆسەیەکی دیموکراسییە. 

ھەرچۆن بێت کەسانێک کەبوون بەھۆکاری ڕیفرندۆم و وەھەمو بوون بەھۆی سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆمەکە، ئەگەر سەریان نەکردایەتەپول وپارەپەرەستی دەچونەھاوشانی سەرکردە نەمرەکانی کوردو ناویان لەمێژوی نەمریدا تۆماردەبوو دەمایەوە ! 



ئەوەش لەبیر نەکەین نەرێنی حیزبایەتی چەرخی بیستەمی کوردایەتی دووەمین فاکتەری ماڵ وێرانی کوردبو بۆ سەرنەکەوتنی ڕیفاندۆم، چونکە حیزبایەتی ناوکورد کەبووە بەنەگبەتایەتی نەدەبوودروست ببوایە پاش ڕزگار بوون نەبێت، 



ئێستاش دەڵێمەوە بمانەوێ و نەمانەوێ: ئەم خەڵکەی کەئێستالەبەرچاون، خۆشیان بێت یان قینیان بێت، ھەروەک پێشینان دەمرن و دەچنە ئەودیو پەردەی نەبوونەوە، بەڵام شاکارەکانیان دەمێنێتەوە، جائەگەر گەلەکەیان گەل بێت دەبێت سودیان لێ وەبگرن . پرسی ڕیفراندۆمیش لەم بابەتەیە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©