کەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، "پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەو نزمبوونەوە دەروات".
سادق عەتییە کەشناسی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەرژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، "لە سبەینێ سێشەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەرەو نزبوونەوە دەروات، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی شێ لە سەرتاسەری وڵات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و بە تەواوی هەستی پێدەکرێت، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق