ئاماری "کوشتن و بڕینی" کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماری "کوشتن و بڕینی" کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا

ئاماری "کوشتن و بڕینی" کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا

 پرس میدیا

بەپێی ئامارێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی تەنها مانگێکدا ٩٠ حاڵەتی کوشتن و بڕین بەرانبەر دانیشتوانی شارە جیاوازەکان ئەنجامدراوە.


رێکخراوی هەنگاو بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی مانگی رابردوودا، شەش کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان کوژراون و ٢٤ تریشیان برینداربوون کە سەرجەمی کوژراوەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بووە.


هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی مانگی رابردوودا ٥ هاوڵاتی کورد لە زیندانەکاندا مردوون کە سیانیان لە سێدارەدراون و دوانیشیان بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستیان گیانیان لەدەستداوە.


حەوت حاڵەتی کوشتن و برینداربوون هاوڵاتیان تۆمارکراوە کە دوانیان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون و دانەیەکیش گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوو هاوڵاتی تر بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و دوانی تریش برینداربوون.


لە بەشێکی راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەروو کە ١٢ کرێکار لە شارەکانی رۆژهەڵاتدا لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، جگەلەوە ٣٢ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی سیاسی و سەرپێچیکردنی رێساکان دەستگیرکراون کە پێنجیان ژن بوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©