پرس میدیا
سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا لەسەر راگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارییەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ کاتیۆشایەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەخوارەوە و کەوتە ناو ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنییەوە.
بەپێێ زانیارییەکان بەهۆی کەوتنەخوارەوە کاتیۆشاکەوە سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژران کە دانیشتووی ئەو ماڵە بوون کە کاتیۆشاکەی تێدا کەوتووەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا دەنگۆی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوبووەتەوە ئەوەش بەهۆی بەردەوامی بە ئامانج گرتنی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.
پێشتر مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوی ئەمریکا لە رێگەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ سەرکردە شیعییەکان رەوانە کردبوو کە لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان دەکەونە بەر هێرشی توندی ئاسمانی ئەمریکا لەگەڵ سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق