سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی نایاسایدا گیرا.
لهشكرحهمید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوێنێ پێنج شه‌ممه،رایگه‌یاند، " له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌شی داموده‌زگا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی (زیاد كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به‌هێزكردنی جه‌سته، نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان، ڤیتامین C و نهخشیه درێژخایه‌نه‌كان) جۆراوجۆری نایاساییدا گرتوه كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌كراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌رمانه‌كاندا گیراوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق