گەشتکردن لە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغە کرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

گەشتکردن لە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغە کرا

گەشتکردن لە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک قەدەغە کرا



پرس میدیا
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی گەندەڵی، فەرمانی قەدەغەی گەشتكردن و بانگهێشتکردن بۆ هەریەك لە راكان سەعید، پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت و بەڕێوەبەری باڵەخانەكانی قوتابخانەكانی كەركووک دەرچووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە  بەپێی ماددەی (340) لە یاسای سزاكان و بەهۆی بەهەدەردانی دارایی گشتیی لە پرۆژەی بونیادنانی ژمارەیەك قوتابخانە دادگا فەرمانی بانگهێشتكردنی پارێزگاری كەركووك و بەڕێوەبەری باڵەخانەكانی قوتابخانەكانی كەركووك بۆ بەردەم دادگا دەركردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر هەمان دۆسیە فەرمانی قەدەغەی گەشتكردن و دەستگیركردن بۆ 23 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگای كەركووك دەركراوە لەنێویاندا بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردە.

لە كۆتایی مانگی ئابی رابردوودا، دەستەی دەستپاكی لە عێراق رایگەیاندبوو كە دۆسیەكی گەندەڵی لە بونیادنانی 25 قوتابخانە لە پارێزگای كەركووك ئاشكراكردووە كە لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانییەوە بنیاتنراون ژمارەی قوتابخانەكان لە 25 وە بۆ 18 قوتابخانە كەمكراوەتەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©