بەحرەین کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ گەشتی ئاسمانیی ئیمارات و ئیسرائیل کردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەحرەین کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ گەشتی ئاسمانیی ئیمارات و ئیسرائیل کردەوە

بەحرەین کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ گەشتی ئاسمانیی ئیمارات و ئیسرائیل کردەوە



پرس میدیا
بەحرەین رێگەی دا بە بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی لەو گەشتە ئاسمانییانەی لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێن.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی بەحرەین BNA، کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی بڵاویکردووەتەوە، داخوازی ئەبو زەبی بۆ بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی بەحرەین بۆ گەشتە ئاسمانیيەکان لە تەواوی وڵاتانەوە بۆ ئیمارات پەسەند کراوە. 

بەو بڕیارەش رێگە لەبەردەم فڕۆکە ئیسرائیلیەکان کراوەتەوە بۆ بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی بەحرەین لەو گەشتانەی بۆ ئیمارات ئەنجامی دەدەن.

رۆژی پێشتر سعوودیە رێگەیدا بە بەکارهێنانی کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە تەواوی وڵاتانەوە بۆ ئیمارات ئەنجام دەدرێت. 

رۆژی یەک شەممە، یەکەم گەشتی بازرگانیی لەنێوان تەلئەبیب و ئەبو زەبی ئەنجامدرا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا سعوودیە رێگەیدا فڕۆکەی سەربە هێڵی ئاسمانیی ئیسرائیل کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت.

شاندی ئیسرائیل دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەبو زەبی کاتێ بەرەو تەل ئەبیب گەڕایەوە کایەی ئاسمانی سعوودیەی بەکارهێنا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©