رۆحانی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته‌ ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 رۆحانی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته‌ ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌

رۆحانی: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته‌ ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌


پرس میدیا
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆکكۆماری ئێران،  رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌ به‌كارهێنانی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ك دۆلار، سیسته‌می بانكی و كۆمپانیا فره‌ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته‌ ناو جه‌نگی ئابوورییه‌وه.

حەسەن روحانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی وتی: "ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه‌ ته‌واوی كه‌ناڵه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا دابخات، هه‌رچه‌ند له‌ ١٩٨٠ه‌وه‌ گه‌مارۆی ئابووریمان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام جه‌نگی ئابووری له‌ دژی ئێمه‌ له‌ ٢٠١٨ ده‌ستی پێ كرد. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ سزا، به‌ڵام ئه‌مه‌ جه‌نگی ئابوورییه‌".

سه‌رۆکكۆماری ئێران باسی لەوەکرد ئەمریکا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی سزاكان له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێندرێنه‌وه‌.

حەسەن روحانی مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێرانی به‌ سیاسه‌تی سه‌دام چواند و وتی: "له‌ جه‌نگی ئێران-عێراقدا له‌ ١٩٨٠-١٩٨٨ سه‌رۆكی لادراوی عێراق، سه‌دام حوسێن لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی كرد و ئێستاش ئه‌مریكا به‌ په‌نابردنه‌ به‌ر جه‌نگی ئابووری دژی ئێران هه‌مان هه‌ڵه‌ ده‌كات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©