دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم: تا ئێستا ٢٠ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک ئازاد نەکراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم: تا ئێستا ٢٠ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک ئازاد نەکراون

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم: تا ئێستا ٢٠ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک ئازاد نەکراون



پرس میدیا 
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم رایگەیاند تا ئێستا ٢٠ دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی هەولێر و دهۆک ئازاد نەکراون و لە بەندیخانەدان. 

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بە پرس میدیای راگەیاند لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی شارەکانی هەرێم چەندین خۆپیشاندەر و رۆژنامەنووس دەستگیرکراون بەڵام تا ئێستا ٢٠ کەسیان ئازاد نەکراون. 

زیا پترۆس وتی لە سنووری سلێمانی و بە تەنها لە شاری رانییە ١٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکرابوون و ئەوەندەی ئەوان زانیارییان هەبێت هیچ کامیان لە بەندیخانە نەماون و هەموویان ئازاد کراون. 

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم وتی، زۆترین خۆپیشاندەر لە سنووری دهۆک و زاخۆ دەستگیرکرابوون بەڵام تا ئێستا ١٢ کەسیان ئازاد نەکراون. 

زیا پەترۆس وتی: له‌ زاخۆ ٤٦ كه‌س ده‌ستگیركرابوون ئێستا ١٠ كه‌س ماون به‌پێی یاسای خۆپیشاندان لای پۆلیسن له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، له‌ دهۆك ٤٢ كه‌س ده‌ستگیركرابوون ئێستا ته‌نها دوو كه‌س ماوه‌ وه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به‌ مادده‌ی 2 ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ستگیركراون، لە شاری هەولێر ٧٢ کەس دەستگیرکرابوون تا ئێستا ٨ لەو دەستگیرکراوانە ئازاد نەکراون. 

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد هیچ لایەنێک لەسەر دەستگیرکردنی کادر و ئەندامانی پەیوەندی بە دەستەکەیانەوە نەکردووە تەنیا لەسەر ژنێکی چالاکوانی هەولێر نەبێت ئەوانیش بەدواداچوونیان بۆ کەیسەکەی کردووە و بە یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل لە چاکسازی ژنان بەندکراوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©