ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند



پرس میدیا
ئەمریکا سەپاندنی سزا نوێیەکانی بۆ سەر ئێران راگەیاند، کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و ئەوکەسانەی رۆڵیان هەیە تێیدا و بەرنامە سەربازییەکانی بە ئامانجگرتووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و رۆبێرت ئۆوبراین راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و وێڵبەر رۆس وەزیری بازرگانی و ستیڤن مونچین وەزیری گەنجینە و مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەپاندنی سزا نوێیەکانی ئەمریکایان بۆ سەر ئێران ئاشکراکرد.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، "سزاکان وەزارەتی بەرگری ئێران و دوو کەس لەوانەی رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم دەگرێتەوە." 

ئۆوبراین ئاماژەی بەوەکرد، سەپاندنی سزا نوێیەکانی وڵاتەکەی بۆ سنوردارکردنی ناردەنییەکانی ئێران و ٢٧ لایەن و کەس دەگرێتەوە کە پەیوەندییان بە چەکی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە. 

هاوکات وێڵبەر رۆس وەزیری بازرگانی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی سزاکان پێنج زانای گەورەی ئێرانی دەگرێتەوە کە لە لیستی سزادراوەکاندان. 

منوچینی وەزیری گەنجینەش رایگەیاند، "زۆرینەی ئەوانەی سزاکان دەیانگرێتەوە پەیوەندییان بە رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە." 

مایک ئیسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، "وڵاتەکەی ئامادەیە بەرپەرچی هەر دەستدرێژییەکی ئێران لە داهاتوودا بداتەوە." 

دەشڵێت، "ئێران لە رێگەی ناردنی چەکی قەغەکراوەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکان لە یەمەن بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە." 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©