وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک هێرشیان نەکردووەتەسەر نێردە دیپلۆماتییەکان لە عێراق.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەك تاران هێرشی نەكردووەتەوە سەر نێردەكانی دیپلۆماتی لە عێراق، بەڵكو لەم چەند مانگەی دواییدا، بە هاندانی ژمارەیەك وڵاتی بیانی، هێرشكراوەتە سەر بارەگا دیپلۆماتییەكانیان لە عێراق".
لەبارەی ئەو رەخنانەی کە رۆژنامەی کەیهانی نزیک لە خامنەیی رابەری شۆرشی ئێران ئاراستەی عەلی سیستانی کردبوون وتی ئەو بابەتە هیچ پەیوەندیەکی بە دەسەڵاتدارانی فەرمی ئێرانەوە نییە، جگە لەوەش سیستەمی ئیسلامی لە ئێران لەسەر بنەمای مەرجەعییەت بونیادنراوە، بۆیە مەرجەعییەت لە ئێران و عێراق پارێزەری ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیرن لە هەردوو وڵات".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختیشی لەسەر ئەوە كردووە كە هیچ جێگرەوەیەك بۆ ڕۆڵی مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی لە عێراق نییە، هەروەها عەلی سیستانی پێگەیەكی باڵا و گرنگی لەنێوان شیعەكانی جیهاندا هەیە.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرنوسەری ڕۆژنامەی كەیهانی ئێران، حوسێن شەریعەتمەداری لە وتارێكدا ڕەخنەی لە بانگەوازەكەی عەلی سیستانی گرتبوو كە داوای كردبوو گرنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بەڕێوەبچێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق