پرس میدیا
سوپای عێراق رایگەیاند كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای نەینەوا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیان لێكراوە و لە ئاكامدا، ژمارەیەک چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و برینداربوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزە هاوبەشەكانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی پكشنین و پاكسازیكردنی دوورگەی كەنعوس باشووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، هەشت داواكراو كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو دەستگیركراون، سێ حەشارگە و دوو تونێل لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە و دەستبەسەر ژمارەیەك پارچە چەك و بڕێك تەقەمەنییدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیشدراوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە میانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە بەشی باكووری دوورگەی كەنعوس لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقەیان لێكراوە و لە ئاكامدا، چەكدارێک حەشدی شەعبی كوژراوە و دووی دیكەیش برینداربوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق