پرس میدیا
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ قسەکانی وەزیری دارایی حکومەتی ناوەندی کردووە. دەشڵێت، حکومەتی هەرێم بە دروستی تەماشای چاوپێکەوتنەکەی وەزیری دارایی عێراقی نەکردووە کە لە یوتیوبیشدا بەردەستە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی راگەیەنراوەکەی سەرلەئێوارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "تەواوی چاوپێکەوتنەکەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە یوتیوب بەردەستە و حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە دروستی تەماشای بکات، چونکە راگەیەنراوەکەی هەرێم ناراستیی تێدا بووە."
ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم رەتکردەوە و داوایکرد لە پرسی شەفافیەتدا بەغدا چاو لە هەرێم بکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێس پی گڵۆباڵ پلاتسی جیهانی، چەند رۆژێک لەمەوبەر عەلی عەللاوی رایگەیاندووە، کە لە هەرێمی کوردستاندا بە قەبارەیەکی نەزانراو قاچاخی بە نەوتەوە دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق