پرس میدیا
بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە، چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشدەکرێت و لەپێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە لە ژمارە پسولەی ١٤٠ تاوەکو ٤٤٠ و رۆژی دووشەممەش لە ٤٤١ تاوەکو ٨٤٦ دابەشدەکرێت.
هاوکات، لەبارەی کاتی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمەوە، هێشتا هیچ لێدوانێکی فەڕمی نەدراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕی هەشت ملیار و ٨٠٥ ملیۆن دیناری وەکو شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ناردوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق