پرس میدیا
وەزیری ئاوەدانكردنەوە کە سەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە، رونكردنەوە لەسەر مووچەی موچەخۆران دەدات و رایدەگەیەنێت، لە 14 مانگی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمدا 12 موچە دابەشكراوە.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوادانکردنەوە دەڵێت:
ئەم كابینەیە موچەی مانگی 2019/7 لەسەر خۆی ئەژمار دەكات لە كاتێكدا كابینەی هەشتەم بریاری خەرجكردنیداو دابەشی كرد، ئەوە لەكاتێكدایە 10/10 تەمەنی ئەم كابینەیە دەگاتە 15 مانگ بەڵام هێشتا موچەی مانگی نیسانی 2020ی دابەش نەكردووە، واتا موچەی مانگانەكانی (4، 5، 6، 7، 8، 9) واتا دەكاتە شەش مانگ ئەم شەش مانگە ئەگەر سێ مانگی هی كابینەی پێشوو بێت ئەی ئەو سێ مانگەی تر هی ئەم كابینەیە نیە.
ئەمەش دەقی رونکردنەوەکە:
بۆ گەیاندن و دەرخستنی راستییەکان و بەرچاورونی موچەخۆران و ئاگاداربونیان، بۆ ئەوەی چەواشە نەکرێن و بەلاڕێدا نەبرێن، تەنھا بۆ گەیاندنی راستییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لەماوەی (14) مانگی دەستبەکاربونیدا تائێستا، (12) موچەی موچەخۆرانی داوە.
ئەمەش وەڵام و بەرچاوڕونییەکە بۆ فەرمانبەران و دڵنیایی پێدانیانە، کە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن داکۆکیکاری داواکاری فەرمانبەرانە لە ئەنجومەنی وەزیران نەک بە کەم سەیرکردنی داواکارییەکانیان، کە بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردودا لێدوانێکی بەڕێزیان لەبەشێک لە میدیاکان بەھەڵە لێکدانەوەی بۆ کراو خراپ بەکارھێنرا بۆ لێدانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەوبزوتنەوەی گۆڕان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق