ئەبووبەکر کاروانی:ئەو حیزبانەی خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن ناساندووە نەیانتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەبووبەکر کاروانی:ئەو حیزبانەی خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن ناساندووە نەیانتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن

ئەبووبەکر کاروانی:ئەو حیزبانەی خۆیان وەک ئۆپۆزسیۆن ناساندووە نەیانتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن



پرس میدیا - چاوپێکەوتن

درووستکردنی بەرەیەکی فراوانی مەدەنی بووەتە یەکێک لە پرسە گرنگەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان، چاودێرانی سیاسی و ڕۆشنبیران بە دوای دەرەچەیەکدا دەگەڕین تا خەڵک لە بێهیوا بوون رزگاربکەن و بتوانن بیانگێڕنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان کە تاکە رێگەی چارەسەری کێشە سیاسیی و داراییەکانی دەبینن.
لە سەر ئەو بابەتە پرس میدیا گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەبووبەکر کاروانی کەسایەتی دیاری سیاسی ئەنجامداوە.

پرس میدیا : ئایا دروست کردنی بەرەیەکی سیاسی وەک بەدیلێک بۆ داھاتووی کوردستان بە چارەسەر دەزانیت؟ 

ئەبوبەکر کاروانی:'بەبڕوای من دروستکردنی بەرەیەک پێویست بوو کەچەند ساڵێک بەر لەئێستا ،دروست بکرێت چوونکە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان بگرە ٪٦٥زیاتری ھاوڵاتیان بایکۆتی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانیان کرد بەھۆی ئەوەی کەبڕوایان بەھەڵبژاردنەکان نەماوە ھەروەھا ئەو حیزبانەی کەلەدەرەوەی دەسەڵاتن و وەک ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناساندووە نەیان توانیووە لەئاستی ئەو بەرپرسیاریەتیەدابن کەھاوڵاتیان لەچاوەڕوانیدابوون. 
لەئێستادا ئێمە پێویستمان بەچوارچێوەیەک و بەرەیەک ھەیە
لەئێستادا ئێمە پێویستمان بەچوارچێوەیەک و بەرەیەک ھەیە لەنێوان ئەو حیزبانەی کەخۆیان بەئیسڵاح و چاکساز دەزانن، لەگەڵ گروپ و کەسایەتیە نیشتیمانیەکان،بەرەیەکی ھاوبەش دروست بکەن تاجارێکیتر متمانە بۆھاوڵاتیان و سندوقەکانی دەنگدان بگێڕنەوە و بەھاوڵاتیان بڵێن کە ئێمە دەتوانین لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەکانەوە گۆڕانکارییەک دروست بکەین. 

گەرنەتوانین ھەموو کێشەکان چارەبکەین دەتوانین ڕێگایەک درووستبکەین کە ئومێدێک جارێکیتر بۆھاوڵاتیان بگێڕینەوە. 

پرس میدیا: لە قۆناغەکانی رابردودا زۆر جار بەرە دروست بووە لە نیوان حزبەکان بەلام شکستی ھیناوە چۆن سود لەو ئەزمونە شکست خواردوانە وەربگرین؟ 

ئەبوبەکرکاروانی: ئەو بەرانەی کە لە ڕابردوو دا دروستبوون زیاتر لەنێوان یەکێتی و پارتی دا بووە وەحیزبەکانی تریش نەیان تووانیووە کە بەرەیەکی تۆکمە و تەندروست پێک بھێنن کە لە کاتی ھەڵبژاردنەکان پێکەوە بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانەکە بکەن . 

پرس میدیا: ئایا بەرەی خەڵک دەبیتە ھۆی درووست بوونەوەی ئومێد کە ھاوولاتیان بگەڕێنەوە سەر سندوقەکانی دەنگ دان وەک تاکە رێگای سیاسی بۆ چارەسەر.؟ 

ئەبوبەکرکاروانی: گەر زەمینەسازی نەکرێت و لێک تێگەیشتنی سیاسی نەکرێت،لەسەر ئامانجەکان و ڕۆڵەکان ئەوا درووستکردنی بەرەیەکی لەوجۆرە نەک تەنیا ئومێد دروست ناکات بەڵکو و بێھیوای زیاتر لای ھاوڵاتیان دروستدەکات، بۆیە پێویست دەکات کە زەمینەسازیەکی تەواو بکرێت . 

پرس میدیا: چ بنەمایەک باشە و دەبێتە ھۆی کۆکردنەوەی ھێزو رێکخراو کەسایەتیەکان لە چوارچیوەی بەرەیەکدا؟ 

ئەبوبەکرکاروانی: پێویست دەکات ھەر بزوتنەوەیەک لەچوارچێوەی نیشتیمانی بێت و لەچوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان بێت، ئەو بەرەیەی کە درووست دەکرێت پێویست دەکات ئەم بەرەیە پەنا نەباتە بەر توندوتیژی ولەچوارچێوەی ئامرازە مەدەنیەکان بمێنێتەوە. 

پرس میدیا: چۆن لەو بەرەیەدا بتوانرێت سود لە جیاوازییە فکری و نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبیەکان وەربگیرێت؟ 

ئەبوبەکرکاروانی: ئەوەی وادەکات بڕوابونمانە بەسیاسەت و بەرژەوەندی گشتی و چاکەی خەڵکی کوردستان، چۆن بتوانین کە ڕێگر بین لە خۆپەرستی و ھەل پەرستی و بەرژەوەندی تایبەتی و گروپی نەبێتە ھۆکار لەو چوارچێوەدا دەتوانرێت کە ھەنگاو بنرێت بۆ بەرژەوەندەکانی ھاوڵاتیان ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©