دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ بۆ سبەی هەڵگیرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ بۆ سبەی هەڵگیرا

دانیشتنی پەرلەمان بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ بۆ سبەی هەڵگیرا



پرس میدیا
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبەر تێکچوونی کەشی دانیشتنەکە و دروستبوونی دەمەقاڵێ، دانیشتنی  ئەمڕۆی پەرلەمانی کۆتایی پێهێنا و بۆ سبەی دواخست

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان گرژی له‌ناو په‌رله‌مانتاراندا دروست بوو، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا و رایگه‌یاند. سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌، كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ، درێژه‌ به‌ دانیشتنه‌كه‌ ده‌ده‌ن.


كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دانیشتنی ژماره‌ 1ی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، بڕیار بوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بکرێت.

هاوکات لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەماندا هاتبوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌ یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©