سوپاى پاسدارانى ئێران بەهۆى رێككەوتنى لەگەڵ ئيسرائيل هەڕەشە لە بەحرێن دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپاى پاسدارانى ئێران بەهۆى رێككەوتنى لەگەڵ ئيسرائيل هەڕەشە لە بەحرێن دەكات

سوپاى پاسدارانى ئێران بەهۆى رێككەوتنى لەگەڵ ئيسرائيل هەڕەشە لە بەحرێن دەكات



پرس میدیا
سوپاى پاسدارانى ئێران له‌باره‌ی رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و بەحرێن رايگەياند: "با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرێن، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن".

سوپاكه‌ لە رێگەى راگەيەنراوێكەوە، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بەحرێنى بە "خيانەتكردن" تۆمەتباركردووه‌.

سوپای پاسداران، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشاوه‌ كە حكوومه‌تی مەنامە، لەژێر فشارەكانى ئەمريكادا، ئيرادەى خەڵكەكەى بن پێ ناوه‌ و رێككەوتنەكەى ئەجامداوە.

له‌ راگەيەنراوەكەدا سوپای پاسداران ئاماژە بەوەدەكات، ئەو رێككەوتنە هيچ شەرعيەتێكى نييە و تێيدا هاتووه‌: "بەرپرسانى ئەم خيانەتە، دەبنە ئامانجى توڕەبوونى پيرۆز و تۆڵەسەندنەوەى توندى خەڵكى شيعە مەزهەبى بەحرێن و ئومەتى ئيسلام. با بەرپرسە جەللادەكانى بەحرێن، چاوەڕێى تۆڵەى پڕ ئازارى موجاهيدەكانى قودس و خەڵكى موسوڵمانى ئەو وڵاتە بن". 

راگەيەنراوەكە، هۆشدارى دايە بەحرێن لە كردنەوەى كەنداوى ستراتيژى بەسڕە و دەرياى عوممان بەڕووى بەرژەوەندييەكانى ئيسرائيلدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©