وەزارەتی رۆشنبیری: نامانەوێت سانسۆر لە سەر نووسەران دابنێین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی رۆشنبیری: نامانەوێت سانسۆر لە سەر نووسەران دابنێین

وەزارەتی رۆشنبیری: نامانەوێت سانسۆر لە سەر نووسەران دابنێین

پرس میدیا
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لەبارەی فەرمانێكی وەزارەتەكە بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی كتێب، كە نیگەرانی نوسەرانی لێكەوتەوە، روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا نوسەران و روناكبیران دڵنیا دەكاتەوە كە هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی نییە، راشیدەگەیەنێت: فەرمانەكە بۆ رێگریكردنە لەبڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانەی‌ كە زمانی كوردی دەشێوێنن و داڕشتن و رێزمانی كوردی و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجێكی دیكەی دەركردنی فەرمانە وەزارییەكە، بۆ ئەوەیە كتێبەكان مافی خەڵكی دیكە پێشێل نەكەن‌ و سنورێك بۆ جنێودان و ناوزڕاندن دابنرێت.

دەقی روونكردنەوەكە:

بڵاوكردنەوەی فەرمانێكی وەزاریمان بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی كتێب، نیگەرانی نووسەران‌و روناكبیرانی كوردستانی لێكەوتەوە، وەك هۆكارێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادیی چاپكردنی كتێب لێكیان دایەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:

1-ئەو فەرمانەمان پشتی بەڕێنمایی ژمارە (6)ی ساڵی 1999ی وەزارەتی رۆشنبیری بەستووە، كە ئەویش لەبەر رۆشنایی یاسای چاپەمەنیی هەرێمی كوردستان ژمارە (10)ی ساڵی 1993 دەرچووە.

كە لەمادەی نۆی ئەو یاسایەدا زۆر بەروونی بڵاوكرنەوەی ئەو بابەتانەی قەدەغە كردووە كە جنێوو تانوت لێدان‌و ناوزڕاندنی كەسان‌و دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی ئاین‌و مەزهەبەكان‌و دابونەریت‌ و سیستمی گشتی تێدا بێ‌.

2-فەرمانەكەی وەزارەتمان جەختی لەو مادە یاساییە كردۆتەوە، هیچ نێتێكی خراپی بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادیی بیروڕا لەپشتەوە نییە.

3- ئەم فەرمانە بۆ رێكخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنە، بەجۆرێك رێگە لەبڵاوكردنەوەی ئەو كتێبانە بگرێ‌ كە زمانی كوردی دەشێوێنن، داڕشتن‌و رێزمانی كوردی‌و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن.

هەروەها بۆ ئەوەی كتێبەكان مافی خەڵكی دیكە پێشێل نەكەن‌ و سنورێك بۆ جنێودان‌و ناوزڕاندن دابنرێت.

4-ئەمڕۆ 28-9-2020، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردن بەسەرۆكایەتیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی كتێبخانە گشتییەكان‌و ئەندامێتی بەرێوەبەری كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و هەڵەبجە‌و ئیدارەی گەرمیان درا‌و لەپارێزگاكانیش لیژنەی لاوەكی دروست دەكرێ‌ بۆ وەرگرتنی داوای ئەو نووسەرانەی داوای ژمارەی سپاردن دەكەن‌و ناردنی بۆ لیژنەی باڵا لەڕێی ئیمەیلەوە. ئەوە بۆ یەكەمجاریشە داوای ژمارەی سپاردن لە هەڵەبجە‌و گەرمیان وەردەگیرێت، ئەوەش بۆ كارئاسانی بۆ نووسەران‌و رووناكبیران.

5- نووسەران‌و رووناكبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە، هیچ هەوڵێك بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی نییە، وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان هەردەم داكۆكیكاری مافەكانی نووسەران‌و رووناكبیران‌و ئازادی بیروڕا دەبێ‌.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©