سلێمانی.. باندێکی وەرگرتنی سەرانە و باج دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. باندێکی وەرگرتنی سەرانە و باج دەستگیرکرا

سلێمانی.. باندێکی وەرگرتنی سەرانە و باج دەستگیرکرا

پرس میدیا
هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەسنوری پارێزگای سلێمانی باندێكی باج و سەرانەیان دەستگیركردوە، كە لە 10 كەس پێكهاتوون کاریان وەرگرتنی سەرانە و باج بووە.

پۆلیسی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" لیژنەیەك لەبەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیەوە پێكهێنرا، كەلەلایەن بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەكرا، دوای چاودێریەكی ورد، توانرا ئەمشەو سەعات 02:30 دەقیقە ئەو تاوانبارانە سەرجەمیان لەكاتی روبەڕوبوونەوەدا دەستگیربكەن".

رونیشكراوەتەوە:" لەكاتی دەستگیركردا بیكەیسیەك و چوار كڵاشنكۆف و ئێم فۆڕێك و پێنج دەمانچەو لەگەڵ چەند تەقەمەنیەك و دوو بێ تەل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەم رووداوە لەسەر شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود بووە، توانرا سەرجەمیان كە 10 تۆمەتبارن دەستگیركراون و بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان لەهەر گللەی و گازندەو كەسێكی گوماناوی دەرگای پۆلیسی سلێمانی كراوەیە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ كەیسەكانیان بكرێت".

لەناو ئۆتۆمبێلە گیراوەكاندا دووانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگەیان لەسەرەو گوماندەكرێت ساختەبن و هێشتا لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©