بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دانپێدانانی دوو تاوانباری بڵاوکردەوە کە دزیان لە چەند ماركێتێكی ناو شاری هەولێر كردبوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی هەولێر، هەردوو تاوانبارەكە كوردن، یەكێكیان دانیشتووی شاری هەولێرەو ئەوی دیكەش دانیشتووی قەزای سۆرانە، دوای دەستگیركردنیان، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزین لەناو شاری هەولێر.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی ئاسایشی تاوانبارەكان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، دانیان بە ئەنجامدانی چوار تاوانی دزیكردن ناوە، كە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
1- لە شەوی9/1/2020 دزینی قاسەی ماركێتی (تیم مارت) لقی1 لەگەڕەكی 5ی حەسارۆك.
2- لە شەوی 9/1/2020 قاسەی ماركێتی (تیم مارت) لقی2 لەگەڕەكی 5ی حەسارۆك.
3- لە شەوی 16/1/2020 قاسەی ماركێتی (تیم مارت) لەگەڕەكی 99ی زانكۆ.
كۆی ئەو پارەیەی دزیبوویان، حەوت ملیۆن و 500 هەزار دینارو شەش هەزارو 400 دۆلار بووە.
4- 12/1/2020 هەستاون بە دزیكردن لە پێشانگای كەلوپەلی ئەلیكتڕۆنی لەگەڕەكی159ی گوڵان لەناوشاری هەولێر كە (20) مۆبایلی جۆراوجۆریان دزیبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق