پرس میدیا
پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی ڕاکێشانی هێڵێکی ئاسنینی نوێ دەستپێدەکات کە شاری موسڵ بە تورکیا دەبەستێتەوە .
نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بە ڕۆژنامەى سەباحی راگەیاندووە تیمەکانی ئەندازیاری و هونەری تایبەتمەند بە هاوکاری کۆمپانیاکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە پڕۆژەکە دەکەن.
پارێزگاری نەینەوا باسی لەوەکردووە ئامانجی پڕۆژەکە لەپێناو ئاسانکردنی هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە کە بەوەش قەرەباڵغی ڕێگاکان کەمدەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە بەوپێیەی درووستکردنی هەر رێگەیەکی هاتووچۆ لە نێوان حکوومەتی پارێزگاکانی عێراق و تورکیا پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی هەریمەوە ئەنجام بدرێت.
نەجم جبوری جەختیکردەوە کە "پڕۆژەکە یەکەمین هەوڵی گەورەى ئاڵوگۆڕی ئابوری و وەبەرهێنانە لەنێوان شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا و کۆماری تورکیادا."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق