حکوومەتی عێراق ٢٤٠ هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەتی عێراق ٢٤٠ هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێنێت

حکوومەتی عێراق ٢٤٠ هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دادەمەزرێنێت



پرس میدیا
لەپرۆژە یاسای بودجە بۆ ساڵی (2021) زیاتر لە (241) هەزار پلەی دامەزراندن جێگیركراوە کە تەنها دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دەگرێتەوە.

ناجی ئەلسەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند : یاسای خانەنشینی نوێ زیاتر لە (240) هەزار پلەی دامەزراندنی فەراهەم كردووە پێویست بوو ئەم ژمارەیە لەبودجەی گشتی سالی (2020) بریاری لەسەر بدرێت بەلام بەهۆی جێبەجێنەكردنی پرۆژەیاساكە كاری پێنەكرا.

ئەلسەعیدی  وتوویەتی، پشكی شێر لە دامەزراندنی ئەو (240) هەزار كەسە بۆ خاوەن بروانامەكان و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان دەبێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ باسی له‌وه‌شكردووه بودجەی ساڵی (2020) بودجەیەكی تەشغیلی بووە بەڵام بودجەی (2021) جیاواز دەبێت و زۆربەی پرسەكان لەخۆ دەگرێت.

هەرچەندە پلانی ئێستای حكومەتی عێراق ئەوەیە بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو پەسەند بكات، بەڵام ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی تەنها بە ساڵی 2021 كردووەو ڕوونیشی نەكردووەتەوە دابەشكردنی ئەو 240 هەزار كەسە بەسەر پارێزگاكاندا چۆن دەبێت و لە چ وەزارەتێك دەبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©