سلێمانی.. باندێکی دیکەی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سلێمانی.. باندێکی دیکەی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

سلێمانی.. باندێکی دیکەی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران


پرس میدیا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند باندێکی ساختەکردنی دراوی لەگەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکردووە کە بڕێک پارە و کاغەزی ئامادەکراوی پارەی ساختە و چەکیان پێگیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، "زانیاری‌ پێگه‌یشت له‌باره‌ی‌ سێ‌ تۆمه‌تباره‌وه‌ كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌یان پێیه‌ ، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردو دوای‌ چوونی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن و پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ مه‌به‌ست له‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران،"

لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە 'ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ لاندكرۆزه‌ر كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ ساخته‌ی‌ تێدابوو به‌جۆرێك ته‌نها هه‌ردوو دیوی به‌سته‌پاره‌كان 100 دۆلاری‌ ساخته‌ بووه‌و له‌ناوه‌وه‌ هه‌مووی‌ كاغه‌زی‌ سپی‌ بووه‌و به‌قه‌باره‌ی‌ دۆلار بڕدراوه‌ كه‌ 42 به‌سته‌ بووه‌."

هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر چوار چه‌ك له‌ جۆری‌ دوو ده‌مانچه‌و 16Mیەک و كڵاشینكۆفێك و ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك ومه‌غزه‌ن.
ئەمە لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم هەفتەیە دوو کەسی تر بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکران.

پۆلیسی رایگەیاندووە باندەکە دانیشتووی شاری سلێمانین و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©