وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی پاڵاوگەی گەیارەی راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی پاڵاوگەی گەیارەی راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی پاڵاوگەی گەیارەی راگەیاند



پرس میدیا
وەزارەتی نەوتی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی راگەیاند کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەهۆی هەورە بروسکەوە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی نەوتی گەیارە کەوتەوە.

قاسم عەبدولڕەحمان حوسێن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور،  رایگەیاند، بەهەوڵ و ماندووبوونی تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیاکانی نەوتی توانیان ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکەن کە لە یەکێک لە عەمبارەکانی پاڵاوگەی نەونی گەیارە کەوتەوە کە نزیکەی پێنج هەزار مەترسێجا نەوتی تیادابوو.

قاسم عەبدولڕەحمان حوسێن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە ٣٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە و بەیارمەتی ئامێرەکانی دیکەی وەک شوڤڵ و حەفارە بەشدارییان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدا کردووە.

راشیگەیاند، هاوکات ئەو تیمانە کاریان کرد بۆ ساردکردنەوەی عەمبارەکانی دیکە و رێگەگرتن لە تەشەنەسەندی ئاگرەکە.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لە کارمەندانی پاڵاوگەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئاگرێک لە پاڵاوگەی نەوتی گەیارە باشووری شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و راگەیەنرا کە ئاگرەکە بەهۆی هەورە برووسکەوە کەوتووەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©