ئیمانوێل ماكرۆن: هاتووم تا پاڵپشتی فەڕەنسا بۆ عێراق دووپات بكەمەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئیمانوێل ماكرۆن: هاتووم تا پاڵپشتی فەڕەنسا بۆ عێراق دووپات بكەمەوە

ئیمانوێل ماكرۆن: هاتووم تا پاڵپشتی فەڕەنسا بۆ عێراق دووپات بكەمەوە



پرس میدیا
سەركۆماری فەڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی بۆ عێراق نیشان دا و رایگەیاند كە هاتووە تا پاڵپشتی فەڕەنسا لەم كاتە سەختەدا بۆ عێراق دووپات بكاتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "خۆشحاڵم بە سەردانەكەم بۆ عێراق، هاتووم تا پاڵپشتی خۆمان لەم كاتە سەختەدا بۆ عێراق دووپات بكەینەوە".

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح پێشوازی لێكرا.

ئیمانوێل ماكرۆن لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەی سەركۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تایبەت دەبێت بە قسەكردن لەسەر ژمارەیەك رۆژەڤی گرنگ لەوانە سەرەوەری عێراق.

چاوەڕوان دەكرێت دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی كۆببێتەوە.

پێشتر ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاندبوو كە بەهۆی کەمی كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا ناتوانێت سەردانی هەولێر بكات، بۆیە داوای لە نێچیرڤان بارزانی كردووە كە لە بەغدا چاوی پێ بكەوێت.

دوێنێ‌ سێشەممە ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ سەردانی عێراق دەكات و لە میانیدا بە هاوكاری لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، دەستپێشخەرییەك بۆ پاڵپشتیكردن لە سەرەوەریی عێراق دەخاتەڕوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©