حکوومەتی هەرێم: وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکوومەتی هەرێم: وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت

حکوومەتی هەرێم: وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن بە ئەلیکترۆنی دەبێت

پرس میدیا
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکوومەتی هەرێمدا بڕیاردراوە وەرزی یەکەمی خوێندن بە ئەلکیترۆنی  ئەنجام بدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 بە شێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست پێ بکات ( جگە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی) و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیان ڕێنمایی و ئامادەکاریی پێویست بکەن بۆ ڕاگەیاندنی رۆژژمێری وەرزی یەکەمی خوێندن لە گشت ناوەندەکانی خوێندن و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەلیکترۆنی.

هاوکات میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێک بۆ دەستپێکردنی وادەی خوێندن دەرکراون.

بەپێی بڕیارەکان دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی 10. 

ئەم بڕیارانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و مەترسی زیاتر تەشەنە سەندنی ڤایرۆسەکەیە لە ناو شارەکانی هەرێمدا.

-خوێندن بە هەڵبژاردن دەبێت لەنێوان ئۆنلاین و ئامادە بوون لە پۆل. واتە ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر قوتابییەکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت. بۆ ھەردوو دۆخەکە دەبێ قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردبێت. 

- پۆلی 12ی ئامادەیی لە پۆل وانە دەخوێنن و 27-9-2020 دەستپێدەکات. 

- زانکۆ و پەیمانگەکان خوێندنی ئاوێتە دەبێ، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین. 

- ئەم بڕیارانە کاتین و بەپێی وەرز دەگۆڕێن و لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت 

- وەزارەتی دارایی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی پارەی پێویست بۆ پرۆسەکە


دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکوومەت


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©