وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێك گەیشتە تارانى پایتەختی ئێران كە بڕیارە سەردانەكەی دوو رۆژ بخایەنێت.

فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەكەی بۆ تاران چۆنیيەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەكات.

هەروەها  سەبارەت بە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنانەی كە پێشتر لە میانی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بۆ ئێران لە نێوان هەردوو وڵات واژووكرابوون، گفتوگۆ دەكات.

ئەمە یەكەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراقە وەک سەرۆکی شاندێکی دیپلۆماسی کە دوای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێران ئەنجامی بدات.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن هەفتەی رابردوو سەردانی ئەورووپای كردبوو كە لە میانیدا بە جیا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەلجیكا كۆبوویەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©