سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لەحیزبەکان دەکات لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان رێکبکەون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لەحیزبەکان دەکات لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان رێکبکەون

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لەحیزبەکان دەکات لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکان رێکبکەون


پرس میدیا
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە هێزە سیاسییەكان كرد كە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان رێكبكەون.

محەمەد حەلبوسی لە 12 هەمین كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان كە لە لایەن نووسینگەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا سازكرابوو وتارێكی پێشكەش كرد و وتی: "بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و سزادانی گەندەڵكاران، هەروەها چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، ئەم رەوشەی ئێستا تێپەرێندرێت و قۆناغێكی نوێ لە عێراق دێتە ئاراوە".

لای خۆیەوەعەممار حەكیم  سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی،  پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دووپات كردەوە و داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش كرد كە یاسای هەڵبژاردنەكان یەكلایی بكاتەوە.

سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتانیش عەممار حەكیم وتی: "داوا دەكەین گیانی كچە چالاكوانەكان لە خۆپیشاندانەكاندا بپارێزرێت و هەروەها رۆڵی ئەنجوومەنی باڵای ئافرەتانیش كاراتر بكرێت".

، جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە میانی كۆنگرەكەدا وتەیەكی پێشكەشی كرد و خۆشحاڵی خۆی بە پابەندبوونی دادوەریی عێراق تایبەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان نیشاندا و ستایشی ئەو رێوشوێنانەی كرد كە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق سەبارەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی گرتوویانەتەبەر.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©