چوار سەرکردەی داعش کوژران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چوار سەرکردەی داعش کوژران

چوار سەرکردەی داعش کوژران



پرس میدیا

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند كە چوار سەركردەی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری ئەو وڵاتە كوژراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و سەرایا سەلام لە میانی بۆسەیەكەدا، چوار سەركردەی داعشیان لە ناوچەی فەرحاتییە باشووری قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین كوشتووە.

رۆژی ١٠كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧، هێزە عێراقییەكان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێكی سەخت دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تەواوی ئەو رووبەرەیان كۆنتڕۆڵكردەوە كە بە یەك لەسەر سێی خاكی عێراق هەژمار دەكرا كە داعش لە هاوینی ٢٠١٤ كۆنتڕۆڵی كردبوو.

سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی عێراق داعشیان لە ناوچەكە دەركرد و شارەكانیان ئازادكرد، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تاكو ئێستا بەردەوامن لە سەر هێرشەكانیان لە گوندەوارەكانی پارێزگاكانی كەركووك، مووسڵ، سەڵاحەددین، ئەنبار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©