کاردانەوەی عەرەب بەرامبەر تێپەڕبوونی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سعوودیەدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کاردانەوەی عەرەب بەرامبەر تێپەڕبوونی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سعوودیەدا

کاردانەوەی عەرەب بەرامبەر تێپەڕبوونی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سعوودیەدا



پرس میدیا
ئەو سعوودییانەی دژبە رێککەوتنی نێوان ئیمارات- ئیسرائیل بوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ناڕەزاییەتی خۆیان بەرامبەر حکوومەتی وڵاتەکەیان دەربڕی و لە هەڵمەتێکدا پەیامی "دەسەڵاتدارانی عەرەب لە دەروازەیەکی نەفرەت لێکراوەوە چوونە ناو مێژوو"یان بڵاو کردەوە.

ئەو فڕۆکە ئیسرائیلیەی کە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیمارت سەردانی ئەبوزەبی کرد، کایەی ئاسمانی سعوودیەی بەکارهێنا، ئەوەش کاردانەوەی توندی جیهانی عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو سعوودییانەی دژبە رێککەوتنی نێوان ئیمارات- ئیسرائیل بوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ناڕەزاییەتی خۆیان بەرامبەر حکوومەتی وڵاتەکەیان دەربڕی و لە هەڵمەتێکدا پەیامی "دەسەڵاتدارانی عەرەب لە دەروازەیەکی نەفرەت لێکراوەوە چوونە ناو مێژوو"یان بڵاو کردەوە.
سەعید بن نەسر غامدی ئەکادیمسیتی سعوودیی،  لە بابەتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردبووەوە ئاماژەی بەوە داوە کە تێپەڕبوونی فڕۆکە ئیسرائیلییەکە بە کایەی ئاسمانی سعوودیەدا لە کاتێکدایە کە ئەو کایەیە تا ئێستا بەڕووی فڕۆکە قەتەرییەکاندا داخراوە.



بەهەمان شێوە  ت ەڵعەت فەهمی وتەبێژی ئیخوان موسلمین لە میسر،لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە "تێپەڕبوونی یەکەم فڕۆکەی ئیسرائیلی بە کایەی ئاسمانی سعوودیەدا، ناپاکییەکی نوێیە لە دۆزی فەڵەستین". 

تەڵعەت فەهمی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پرسی رزگارکردنی فەڵەستین وەک یەکێک لە گرنگترین داواکارییەکانی ئومەتی ئیسلام دەمێنێتەوە و مزگەوتی ئەقسا پێگەی خۆی لە دڵی عەرەب و موسڵماناندا دەپارێزێت.

مەعسوم مەرزوق هەروەها ئۆپۆزسیۆنی میسری، لە تویتەر بابەتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی: "تێپەڕبوونی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بە ئاسمانی سعوودیە و نیشتنەوەی لە ئیمارات وای کرد لە جیهانی بۆڕسەدا، بەهای شەرەفی عەرەب داببەزێت".

جگەلەوە ئەدهەم ئەبو سەلیمە-ی فەڵەستینی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "تێپەڕبوونی ئەو فڕۆکە ئیسرائیلییەی سەردانی ئیماراتی کرد، بە کایەی ئاسمانی سعوودیەدا ئەوەی نیشان دا کە حکوومەتی ریاز لەم شەرمەزارییەدا هاوبەشە".



لە لایەکی دیکەوە شازادەی سعوودیە عەبدولڕەحمان بن موسەیید لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و بەرگریی لە حکوومەتی ریاز کردووە.

عەبدولڕەحمان بن موسەیید لە وەڵامی رەخنەکاندا باسی لەوە کردووە کە سعوودیە زۆر کاری بۆ دۆزی فەڵەستین کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ٣١ی ئاب شاندێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات- ئیسرائیل لەڕێی فڕۆکەیەکەوە و بە کایەی ئاسمانی سعوودیەدا گەیشتە ئەبوزەبی.

وا چاوەڕوان دەکرێت سەردانەکە دوو رۆژ بخایەنێت و ژمارەیەک رێککەوتن لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل واژوو بکرێت.

بەم شێوەیە ئیمارات لە دوای میسر و ئوردن دەبێتە سێیەم وڵاتی عەرەبی کە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو کردبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©