درەنگانێکی ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی بناری قەندیل کردەوە.
بۆردوومانەکە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا لە ژێر فشارەکانی حکوومەتی عێراق ئۆپراسیۆنی سەر ناوچەی حەفتانینی کۆتایی پێهێنا.
بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا هەر ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکان بە ئاسمانی باڵەکایەتی و برادۆستدا دەسوڕێنەوە، ئەوەش ترسی لە ناو دانیشتوانی ناوچەکە درووستکردووە.
سوپای تورکیا بە بیانووی لێدان لە بارەگاکانی پەکەکە رۆژانە ئاسمانی هەرێم کوردستان دەبەزێنێت و ناوچە گوندنشینە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق