پارێزگاری سلێمانی لە بارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری سلێمانی لە بارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد

پارێزگاری سلێمانی لە بارەی دەوامی فەرمانگەکانەوە بڕیارێکی دەرکرد



پرس میدیا
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند دەوامی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت. 

دەقی بڕیارەکەی پارێزگاری سلێمانی 

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیی و 

فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی 

بابەت/ کاتی دەوامکردن 



ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥٢) لە (٥/ ٥/ ٢٠٢٠)دا: 

١-دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەممە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت. 

٢-دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەری هەر دامودەزگایەکی دەوڵەت؛ 

أ‌-پاڵپشت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خۆیان پابەندی سەعاتی دەوامکردنی ڕۆژانە دەبن. 

ب‌-ڕێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت، بەمەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان. 

٣-دەوامکردن لە هەموو فەرمانگەکاندا بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پەتای کۆرۆناوە دەبێت. 



لەگەڵ رێزدا... 



د. هەڤاڵ ئەبوبەکر 

پارێزگاری سلێمانی 

٦ / ٩ / ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©