وتەبێژی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران ڕایگەیاند، عێراق لەسەروی لیستی ئەو وڵاتانەوەیە كە میوە لە وڵاتەكەیەوە هاوردە دەكەن.
ڕوحوڵا لەتیفی، وتەبێژی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران ئاشكرایكرد، "ئێران لەماوەی پێنج مانگدا یەك ملیۆن و 94 هەزار و 539 تۆن سەوەزەوات و میوەی هاوینەی هەناردەی عێراق كردووە".
ئەو بەرپرسەی گومرگی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "37 وڵات كە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ولاتانی عەرەبییان تێدان میوەی هاوینە لە ئێرانەوە هاوردە دەكەن".
ڕوونیشی کردەوە، عێراق لە سەروی لیستی ئەو وڵاتانەوەیە كە زۆرترین میوەی لە ئێرانەوە هاوردە كردووە، وڵاتی ئێمارات دووەم و عەمان سێیەم وڵات دێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق