٢٥ بالێۆزی وڵاتان لە بەغدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

٢٥ بالێۆزی وڵاتان لە بەغدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

٢٥ بالێۆزی وڵاتان لە بەغدا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە


پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ ٢٥ باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا کۆبووەتەوە و پرسی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی بەغدای لەگەڵ تاوتوێ کردوون.

بەپێی بەیاننامەی هاوبەشی باڵیۆزانەی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، پشتیوانی خۆیان بۆ کابینەکەی حکوومەتی عێراق لەو هەنگاوانەی بۆ پاراستنی ئەمنییەتی عێراقییەکان و نوێنەرانی بیانی گرتوویەتیە بەر نیشانداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان نیگەران بە هێرشە مووشەکییەکان و بۆمبە تەوقیتکراوەکان کە بەشێک لە ئەندامانی نوێنەرایەتییە بیانییەکانی کردووەتە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا باسیان لەوەکردووە ئەو جۆرە هێرشانە زیانی گەورەی گیانی بە هاوڵاتیانی عێراقیش گەیاندووە.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەوان عێراق وەک دۆستێک و هاوبەشێکی راستەقینە دەبینن و پشتیوانی لە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووریی دەکەن.
بەدوای فراوانبوونی هێرشە مووشەکییەکانی چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتییەکانە بیانییەکان لە بەغدا حکوومەتی عێراق لە ترسی جێهێشتنی بەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری ٢٥ وڵاتی جیهان لە بەغدا کۆبوویەوە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©