دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە میانیدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەكرێت بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی دەستیپێكرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، حەسەن كەعبی كارەكانی دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووەتەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بە ژمارەی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، نەداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ سێ پڕۆژیاسا دەكرێت لەوانە پڕۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی كۆماری عێراق و پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەم بۆ یاسای سندوقی پاڵپشتیكردنی بەشە ناوخۆییەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها پێشنیازە یاسای كۆلێژی پۆلیس.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری پڕۆژیاسای كۆلێژی ئیسلامی ئیمام ئەعزەم دەكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق