ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هیچ مەترسییەک لەسەر ڕەوانەکردنی پارەکەی بەغدا نیە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هیچ مەترسییەک لەسەر ڕەوانەکردنی پارەکەی بەغدا نیە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هیچ مەترسییەک لەسەر ڕەوانەکردنی پارەکەی بەغدا نیە


 پرس میدیا - تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە هیچ کەناڵێکی فەرمی و نافەرمییەوە نەیانبیستووە کە حکوومەتی عێراق بیەوێت بڕە پارەکەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پرس میدیای وت، حکوومەتی عێراق لە ١٨ مانگ تا ٢٥ مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات بۆیە پێشبینی دەکەن لەم رۆژانەدا ئەو بڕە پارەیەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم رێککەوتوون بنێرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد رێککەوتنەکە بۆ سێ مانگە و پێویستە حکوومەتی هەرێم پێش ئەو وادەیە لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتنی کۆتایی گەر نا دووبارە حکوومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم دەبڕێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ تا ئێستا حکوومەتی هەرێم دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار نەکردووە.

مانگی رابردوو مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفوونییان ئەنجامدا، بارزانی بە کازمی راگەیاندبوو لەسەر دەرەنجامی گفتوگۆکانی هەردوولا رازییە بۆیە کازمی بڕیاریدا ٣٢٠ ملیار دینار وەک مووچە بۆ فەرمانبەران رەوانە بکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©